KDC
به‌یاننامه‌سیلاید

ڕاگەیاندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە

Karzan
کوردستانییانی دیاسپۆرا..خەڵکی تێکۆشەری کوردستان کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هەموو شێوازێکی گوتاری ڕق و کینە، سووکایەتی و هاندان بۆ توندوتیژی دژ بە هەر پێکهاتە، ئایین و نەتەوەیەک ڕەت دەکاتەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەم جۆرە لێدوانانە، بە هەر ناو و پاساوێک بن، زیان بە یەکڕیزی و قەوارەی کۆمەڵایەتی گەلی کوردستان دەگەیەنن و......
چالاكیسیلاید

بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری کاروباری نەتەوەکانی ستاڤراپۆل کۆبوەوە

Karzan
بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری کاروباری نەتەوەکان و کلتوری هەرێمی ستاڤراپۆلی وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتورییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران. ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئابی 2026، قەهرەمان عوسمان بە نوێنەرایەتی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، هاوڕێ لەگەڵ مەمێ مەمۆیان، بەرپرسی فیدراسیۆنی شنگال لە......
سیلایدهه‌واڵ

 230 کۆچبەر بە یەک بەلەم گەیشتنە بەریتانیا

Karzan
بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆچی نایاسایی لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە، ریکۆردێکی نوێ لە ژمارەی سەرنشینانی یەک بەلەم تۆمار کرا و 230 کۆچبەر بە یەک گەشت گەیشتنە خاکی بەریتانیا. ئەم ژمارەیە بەرزترین ئاستە کە تا ئێستا لە یەک بەلەمی بچووکدا تۆمار کرابێت، کە پێشتر ریکۆردەکە لە مانگی تەممووزدا بە 165 کەس......
چالاكیچالاكی فیدراسیۆنەكانسیلاید

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا لەگەڵ قوتابییان و لاوانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە

Xelan
فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا لەگەڵ بەشێک لە قوتابییان و لاوانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کرد، ئەوەش بە مەبەستی بەشداری پێکردنیان لە بۆنە و چالاکییە نەتەوەییەکانی کورد. رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩-٨-٢٠٢٦، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، لە شاری ڕۆتردام کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێک لە قوتابییان و لاوانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کرد، کە تێیدا گفتوگۆ......
سیلایدهه‌واڵ

کۆنفیدراسیۆن سەرەخۆشی لە خاتوو بەیان سامی و بنەماڵەی هونەرمەند موزەفەر شافیعی دەکات

Xelan
دەقی پرسەنامەکە: بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان، بەڕێزان، خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان-بنەماڵەی شانۆکار موزەفەر شافیعی بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شانۆکاری دیاری کوردستان و دیاسپۆرا، خوالێی خۆشبێت موزەفەر شافیعی-مان پێ گەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە ئێوە و تەواوی دۆستان و ئازیزانتان دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین سەبووری......
سیلایدهه‌واڵ

لە تەتوان فێستیڤاڵی کولتوورو هونەر و کتێب بەردەوامە

Karzan
58 هەمین فێستیڤاڵی کولتوور و هونەری تەتوان بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەردەوامە، لە فێستیڤاڵەکەدا ڕۆژانە چەندین سیمینار، کۆنسێرت، پێشانگەی کتێب و وێنە بەڕێوە دەچن، گەلێک نووسەری دەزگا جیاوازەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ستاندەکاندا کتێبەکانیان بۆ خوێنەران واژۆ دەکەن. فێستیڤاڵەکە کە بە دروشمی (لە تەتوان کولتوور هەیە، هونەر هەیە، ئێمە......
سیلایدهه‌واڵ

شێرکۆ جیهانی لە کتێبێکی نوێدا ڕەخنە لە سیستمی پەروەردەیی باو دەگرێت

Karzan
نووسەر شێرکۆ جیهانی نوێترین بەرهەمی فیکری خۆی بە ناونیشانی (ببینە، نەک تەنیا فێرببیت: پەروەردە، ئازادی و ئەو نیگایەی مرۆڤ دادەڕێژێتەوە) بە زمانی سویدی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە کە لە ئێستادا لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەستە، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی سیستمی پەروەردە و کێبڕکێ و دەسەڵات لەسەر داڕشتنی کەسایەتی مرۆڤ. ناوەڕۆکی......
سیلایدهه‌واڵ

کوردێک بۆ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەیەکی ئەڵمانیا کاندید دەکرێت

Xelan
کوردێکی نیشتەجێی ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتی کریستیان دیموکرات، بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی دیتنێرودەی هەرێمی نیدرزاکسن کاندیدە. سالار مەلا خدر میرزا ناسراو بە (سالار کەرکووکی)، بە ماڵپەڕی KDC راگەیاند، لەسەر داوای پارتی یەکێتیی دیموکراتی کریستیانی دەسەڵاتدار CDU، ئەویان بۆ سەرۆکی شارەوانیی دیتنێرودە کاندید کراوە بە لیستی......
سیلایدهه‌واڵ

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنا

Karzan
کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی کونسوڵی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، هاوکات بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ماوەی کارکردنیدا، پێشوازی لێکرد. کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئەڵمانیا......
هه‌واڵ

بەهۆی پەنابەرانەوە پارتەکانی تیدۆ هێرش دەکەنە سەر پارتی ژینگە

Xelan
پارتەکانی تیدۆ بەتوندی ڕەخنەیان لە وتەکانی دانیال هێلدین سەرۆکی پارتی ژینگەی سوید گرت، کە داوای وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتری پەنابەرانی کردووە. یۆهان فۆرشێل وەزیری کۆچ، کە سەر بە پارتی پارێزگارەکانە، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی «ئێکس» نووسیویەتی، پێشنیاری پارتی ژینگە بۆ وەرگرتنی ١٥ هەزار پەنابەر لە ساڵێکدا، لەگەڵ ٥ هەزار پەنابەر لە......