KDC
هه‌واڵ

بزانە لە ئەڵمانیا ژمارەی داوای مافی پەنابەری چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە

Xelan
ژمارەی داواکاریی مافی پەنابەری بۆ یەکەم جار لە مانگی تەممووز و لە ئەڵمانیا، کە پێشکەش کراون بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٥٠٪ کەم بووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی٨ی٢٠٢٦، حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای کردووە، کەم بوونەوەی داواکاریی مافی پەنابەری لە ئەنجامی سیاسەتەکانی......
بیروڕا

ئاڵای کوردستان لەدڵی دیمەشق دا

Karzan
هەموو ئاڵاکانی دونیا وەک یەک نین. هەندێکیان لەلایەن سوپاوە لەڕێگەی هێزەوە هەڵدەکرێن، هەندێکی تریش لەلایەن گەلانەوە درووست دەکرێن، هەندێکیان لەڕێگەی خۆشەویستییەوە و هەندێکیان لەلایەن حکومەتەکانەوە، هەندێکی تریش لەڕێی قوربانیدان و خوێنەوە. ئاڵای کوردستان لەڕیزی ئەو ئاڵایانەدایە کە بەرهەمی فرمێسک و خوێن و خەباتە، ئاڵای کوردستان تەنیا پارچە قوماشێک نییە کە......
سیلایدهه‌واڵ

فەرەنسا و بەریتانیا 157 کۆچبەریان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکرد

Karzan
کەشتییەگەلی فەرەنسا و بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا 157 کۆچبەریان لە خنکان رزگارکرد، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کاتی پەڕینەوە بەرەو بەریتانیا ئاگری گرت. ئەمە بە گەورەترین پرۆسەی رزگارکردنی کۆچبەران لە ناوچەکە دادەنرێت لەوەتەی ساڵی 2008ەوە. بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی پارێزگاری پادێکالێ، بەلەمەکە لە سنووری ئاویی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە......
به‌یاننامه‌سیلاید

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

Karzan
بەڕێزان لە سەرۆکایەتی و دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ستاف و خۆبەخشانی دەزگا مەزنەکەتان دەکەین. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی 21 ساڵی تەمەنی پڕ لە سەروەرییدا، تەنیا وەک دامەزراوەیەکی مرۆیی کارای سەر گۆڕەپانەکە......
سیلایدهه‌واڵ

سلێمانی.. 13یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس بە چەند چالاکییەک کرایەوە

Karzan
بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران، لە شاری سلێمانی 13یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس بەرز ڕاگیرا و تێیدا لە پاڵ ناساندنی بەرهەمێکی نوێی ئەدەبی، پەردە لەسەر کارێکی هونەریی تایبەت لەسەر مەزارەکەی لادرا. ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی ئابی 2026، لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، هەوادارانی ئەدەب......
سیلایدهه‌واڵ

بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەران سوپاسی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی ئەڵمانیا دەکات

Xelan
سەردار جاف بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی-دیاسپۆرا، بە نامەیەک سوپاسی فیدراسیۆنەکەیان ئاراستەی خاتوو ئەنگڵس سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی ئەڵمانیا هەرێمی نۆردڕاین فیستڤاڵین دەکات، کە ناوبراو نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی فیدراسیۆنی نووسەران کردبوو، ئەوەش بە بۆنەی سازدانی یەکەمین کۆنگرەیان. دەقی نامەکە: سوپاس بۆ پیرۆزبایی کۆنگرەکەمان بەڕێز خاتوو ئەنگلس، پیرۆزباییەکەتان بۆ کۆنگرەکەمان گەیشتە دەستمان، جێی......
سیلایدهه‌واڵ

فیدراسیۆنی نووسەران پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سەعید حاجی عاسی دەکەن

Xelan
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی-دیاسپۆرا، بە نووسراوێکی فەرمیی پرسە و سەرخۆشیی خۆیان ئاراستەی خانەوادەی سەعید حاجی عاسی دەکەن، بە بۆنەی کۆچی دوایی ناوبراو، کە ساڵانێک خزمەتی بە وشە و کەلتووری کوردی کردووە، وەک بێژەری سەرەکیی رادیۆی ورمێ. دەقی پرەسەنامەکە:...
چالاكیسیلاید

ناوەندەکانی برۆکسل و بەلجیکا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردەوە

Xelan
بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفدراسیۆن، هەردوو ناوەندی برۆکسل و بەلجیکا بە هەماهەنگی کۆمەڵەی هێڤی و رێکخراوی ئاشتی، ڕێکخراوی ماڵی ئیزیدیان، مەراسیمی یادی ١٢ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدییان کردەوە. ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠٢٦، خاتوو ناسک نەسیری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و بە وەکالەتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە ماڵپەڕی......
چالاكیسیلاید

بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل یادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی کرایەوە

Xelan
بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن لە  ستۆکهۆڵم یادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی بەڕێوە چوو. ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی٨ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید مەراسیمی یادکردنەوەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی بەڕێوە چوو. ئەم بۆنە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید و بە هاوبەشی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان ڕێک خرابوو، کە تێیدا......
چالاكی فیدراسیۆنەكانسیلاید

فیدراسیۆنی هۆڵەندا و کۆما ١ وڵات بە شانۆ یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردەوە

Xelan
فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و کۆما ١ وڵات، مەراسیمێکی تایبەتییان بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەڕێوە برد، کە تێیدا گرووپی شانۆیی «کۆما ١ وەڵات» کارێکی هونەرییان پێشکەش کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠٢٦، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و کۆما ١ وڵات، لە شاری ئەیندهۆڤنی هۆڵەندا مەراسیمێکی تایبەتییان بۆ یادکردنەوەی جینۆسایدی خوشک و برا......