ئەوەی پەنابەران لێی دەترسان ئەورووپا جێبەجێی دەکات
دوای نزیکەی دە ساڵ لە مشتومڕ، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار سیستەمی نوێی هاوبەشی پەنابەران (GEAS) لە وڵاتانی ئەورووپا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. یاساکە بەگشتیی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەورووپیی سنووردار دەکات، ئەوەش بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی شەپۆلی پەنابەران. یەکێ لە خاڵەکان، خێراکردنی یەکلاکردنەوەی کەیسی پەنابەران و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایە.......

