KDC

شفا بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و ڕادیۆی یەریڤان دەکات

دەقی پەیامەکەی شفا بارزانی:

بەڕێز تیتال کەرەم سەیاد
بەڕێوەبەر و کارمەندانی هێژای ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و ڕادیۆی یەریڤان

سڵاو و ڕێز…
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، هەواڵی کەوتنەکاری ماڵپەڕی ryateze.net مان بیست. من بە ناوی خۆم و بە ناوی سەرپەرشتیاریی گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز تیتال کەرەم سەیاد و تەواوی ئەو تێکۆشەرانە دەکەم کە بەشدارن لەم کارە پیرۆزەدا.

ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و ڕادیۆی یەریڤان لە مێژووی نوێی گەلی کورددا نەک تەنیا وەک دامەزراوەی ڕاگەیاندن، بەڵکو وەک قوتابخانەیەکی گەورەی پاراستنی زمان، کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی جێگەی خۆیان گرتووە، ئەو ڕەنجەی کە ئێوە لە سەختترین ڕۆژەکاندا بۆ زمانی کوردی و دۆزی کوردایەتی کێشاوتانە، لە یادەوەریی هەموو کوردێکدا زیندووە و وەک میراتێکی زێڕین دەپارێزرێت.

لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە جیهان بەرەو دیجیتاڵیبوون دەچێت، کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێویستە، ئەم ماڵپەڕە دەبێتە پردێکی نوێ لە نێوان مێژووی پڕبەهای ئێوە و نەوەکانی نوێدا، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی ڕوون بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ ئەوەی دەستیان بە ڕەنجە مێژووییەکەی ئێوە بگات.

ئێمە وەک بارەگای بارزانی و سەرپەرشتیاریی ڕەوەندی کوردستانی، هەمیشە بە شانازییەوە دەڕوانینە کارەکانتان و پشتیوانی هەر هەوڵێکی نەتەوەییتانین.

هیوادارین ماڵپەڕی ryateze.net ببێتە هیوایەک و ڕووناکییەکی نوێ بۆ گۆڕەپانی ڕووناکبیری و ڕاگەیاندنی کوردی، بۆ بەڕێز تیتال کەرەم سەیاد و تەواوی هاوڕێکانی، هیوای گەورەترین سەرکەوتن دەخوازم.

هەر بژین و سەرفراز بن.

لەگەڵ ڕێز و سڵاودا

شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی

___

یەکەم هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا !کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا و چین بۆ هەمەهەنگی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی…

Harmn

لۆکسمبۆرگ: ناوەندی رەوەندی کورستانی دامەزرا

Harmn

دانیمارک :ڕەوەندی کوردستانی پشتگری خۆپیشاندنەکانی گەلانی ئێران دەکات

Harmn