KDC

Author : nusar1

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە 38 هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا

nusar1
  خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان.. ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی38 ساڵەی دەسپێکی زنجیرە تاوانە ڕەشەکانی ئەنفال دەکەینەوە، کە لە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە دژ بە گەلی ئاشتیخوازی کوردستان ئەنجام درا، لەو شاڵاوە دڕندانەیەدا، زیاتر لە 182,000 مرۆڤی بێتاوان لە منداڵ، ژن، گەنج و پیر، تەنیا لەبەر......

سویسرا: کۆنفیدراسیۆن خۆپیشاندانی بۆ پشتیوانی کوردستان ساز کرد

nusar1
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری زیورخی سویسرا بە مەبەستی پشتیوانیی کوردستان، خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو ، کە دروشم و پەیامیان بە زمانی کوردی و ئەڵمانی بڵاوکردەوە. ڕۆژی شەممە، ١١ی ٤ی  ٢٠٢٦، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی،  خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە شاری زیورخی سویسرا ساز دا، کە بە ئامانجی پشتیوانیی گەلی کوردستان و داواکردنی ئازادی و......

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی شەرمەزار دەکات

nusar1
جەماوەری تێکۆشەر و خۆڕاگری کوردستان.. کوردستانییانی دیاسپۆرا… بە توندترین شێوە ئەو هێرشە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکەین کە لەنێو خاکی ئێرانەوە کرایە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی لەنێو ماڵی خۆیدا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7ی نیسانی 2026، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ماڵێکی سڤیلی لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران......

کەنەدا: سەیرانێک بۆ کوردانی شاری ڤانکۆڤەر رێکخرا

nusar1
  ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەر، بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندەکە سەیرانێکیان  بۆ رەوەندی کوردستانی  شارەکە رێکخست. رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥-٤-٢٠٢٦، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەر، سەیرانەگەشتێکی بەهارەی خێزانی بۆ کوردانی ئەو شارە ڕێکخست، کە  جەماوەرێکی زۆری کوردی ئەو شارە و دەوروبەری ئامادەبوون. سەرەتای ڕێورەسمی گەشتەکە، عیسا مێرگەسۆری بەرپرسی ناوەندی ڤانکۆڤەر، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی سیانزە......

بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش مێژوویەکە بۆ پاراستنی گەلی کورد و زەنگێکە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمڕۆ

nusar1
لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا و لە ساڵی 1991، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوێکی مێژوویی و چارەنووسسازیان نا بە دەرکردنی بڕیاری 688، ئەم بڕیارە بووە هۆی ڕزگارکردنی گەلی کوردستان لە کۆمەڵکوژی و ستەمی ڕژێمی پێشوو، هەروەها وەرچەرخانێکی گەورە بوو بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ژیانی خەڵکی......

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح

nusar1
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی  هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتیش ئەو کریستیانانە دەکەین کە بەشێکن لە ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە. ئومێدەوارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی......

ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هێڤی بەشداری فیستیڤاڵی کولتورییان کرد

nusar1
ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا و کۆمەڵەی هێڤی، پێکەوە بەشداری فیستیڤاڵی ساڵانەی کولتورییان لە شاری لیوڤن کرد و  جۆرەها چالاکیی کولتورییان پێشکەش کرد. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی٤ی٢٩٢٦ لە چوارچێوەی فیستڤاڵی کولتوریی ساڵانەی شاری لیوڤنی بەلجیکا، کە هەموو ساڵێک بۆ ناساندنی کولتور و فەرهەنگە جیاوازەکانی جیهان ڕێکدەخرێت، ئەم ساڵیش چەندان نەتەوە بەشداری بوون......

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە یادی چل و شەش ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا

nusar1
ئەمڕۆ نەتەوەی کورد یادی کارەساتێکی گەورە و برینێکی قووڵی مێژوویی دەکاتەوە، تێپەڕبوونی چل و شەش ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردن و لەناوبردنی سیستماتیکی کوردانی فەیلی، هێشتا نەیتوانیوە ئازاری ئەم ستەمە گەورەیە لە ویژدانی نەتەوەکەماندا کاڵ بکاتەوە. ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لە ساڵی 1980 دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پیلانێکی دڕندانە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان......

لە شاری مۆرھێدی ئەمەریکا پارکێک بەناوی کوردستان دەکرێتەوە و کلینیکێکی پزیشکی بۆ زاخۆ ڕادەگەیەنرێت

nusar1
  لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مۆرھێدی ولایەتی  مینێسۆتای ئەمریکا، پەیوەندییە بەھێزەکانی نێوان ئەو شارە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چووە نێو قۆناغێکی نوێ، کە بڕیاری دروستکردنی پارکێک بە ناوی کوردستان لە ئەمریکا و کردنەوەی یەکەمین کلینیکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە زاخۆ ڕاگەیەنرا. ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی٤ی٢٠٢٦بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە......

ئەمەریکا: یادکردنەوەی نەورۆز و کارەساتی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی شارەوانیی نەشڤیل

nusar1
بەرپرسانی شارەکە پاڵپشتیی خۆیان بۆ کورد و موسڵمانان دووپات دەکەنەوە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی فەرمیی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری نەشڤیل لە ویلایەتی تێنێسیی ئەمریکا، نوێنەرانی ڕەوەندی کوردستانی وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکەیان پێشکەش کرد و تیشکیان خستە سەر گرنگیی مانگی ئادار بۆ کورد، کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆز، یادی کارەساتی هەڵەبجە و مانگی ڕەمەزان،......